16/09/2026
لە دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر، توانیمان بە هاوکاری چەند لایەنێکی دیکەش لە ڕێگەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان (لقی سلێمانی) فەتوایەکی فەرمی بەدەستبهێنین سەبارەت بە ڕێکخستن و ڕوونکردنەوەی شەرعیی پرۆسەی دیاریکردنی نرخ لە کڕین و فرۆشتنی مریشکی کێڵگەکاندا.
ئامانجی سەرەکیی ئێمە لە پێشکەشکردنی ئەم پێشنیارە، پاراستنی مافی شەرعی و یاسایی خاوەن کێڵگەکان، ڕێگریکردن لە مامەڵەی نادیار و زیانبەخش (غەرەر)، و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافییەت بوو لە بازاڕدا.
سوپاس بۆ پەروەردگار کە هەوڵ و ماندووبوونەکانمان بەرهەمدار بوون لە پێناو خزمەتکردنی ئەم سێکتەرە گرنگە.
«کۆمپانیای کوردستان طیور»