KurdZon Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from KurdZon, Grocers, Rajshahi Division.

ئۆتۆمبێلئەو کردارانەی تەمەنی ئۆتۆمۆبێل کەم دەکەنەوە  |  17/08/2021کوردزۆن١- وەستانی لەناکاو: ڕەنگە کاتێک ھەبێت کەوا پێوی...
14/03/2025

ئۆتۆمبێل
ئەو کردارانەی تەمەنی ئۆتۆمۆبێل کەم دەکەنەوە | 17/08/2021
کوردزۆن

١- وەستانی لەناکاو:
ڕەنگە کاتێک ھەبێت کەوا پێویست دەکات وەستانی لەناکاو ئەنجام بدەیت بۆیە لەم حاڵەتەدا وەستانی لەناکاو زۆر پێویستە. بەڵام وەستانێکی توندی لەناکاو دەبێتە ھۆی ھیلاکیەکی زۆر لەسەر سیستەمی ھێواشکردنەوە و خێراتر خورانی بەنجەکان و ئەفلنجەکان وە ھەروەھا بەھەمان شێوەش خەرجی زیاتریش) دەکەوێتە سەر لەم پرۆسەیەدا.
بەشێوەیەکی گشتی لێخوڕینێکی لەسەرخۆ وئاسایی، مەزندەکردنی ڕێگای پێش خۆت بۆ ئۆتۆمۆبیلەکەت و ژینگەکەت باشترە.

٢- پێخستنە سەرپیدانی کلاج بەبەردەوامی:
بەردەوام پێ لێنانی کلاج لەکاتی لێخوڕین بیرۆکەیەکی زۆر خراپە کلاجی ئۆتۆمبێلەکە زوو تێک بچێت و گرەنتی نیە.
بەزۆری پێخستنە سەر کلاج کاتێک ڕوودەدات کە شووفێر ناتوانێ قاچی لەسەر پەیدان لابەرێ لەدوای گۆڕینی غێر یاخود لەکاتی ھەوڵدان بۆ تێپەڕین بەسەر ڕەمپە (ھیڵ ستارت).

٣- پاڵەپەستۆ خستنە سەر بزوێنەر لەکاتی سەرمادا:
ھەندێ خەڵک بروای وایە کە ئەنجامدانی گەشتی کورتخایەنەکان سامناکە بۆ ئۆتۆمۆبیلەکەت لەبەرئەوەی ھەرگیز ڕۆنی بزوێنەرەکە بەتەواوی گەرم نابێت
لەڕاستیدا ھەموو ئۆتۆمۆبیلێک لە دەستپێکی کارپێکردنی ساردە بۆیە گرنگترین شت ئەوەیە پاڵەپەستۆ نەخرێتە سەر بزوێنەرەکە کاتێ ساردە تاوەکو گەرم دەبێت.
ئەمەش کات بە بزوێنەرەکە دەبەخشێت بۆ گەرمبوون و دەورانکردنی ڕۆنەکە بەناو بزوێنەرەکە، دەیپارێزێت لە تێکچونی.

٤- پشتگوێخستنی ھەڵگیرسانی گڵۆپەکانی ناو داشبۆرد:
داشبۆردی ئۆتۆمۆبیلی تازە و سەردەم گڵۆپی زۆر زیارترن لە داری بلاکپولی کریسمەس
ھەندێکیان، وەکو گڵۆپی ئاوی خاوێنکردنەوەی جام و ھەندێکی تر دەتوانی پشگوێیان بخەیت تاوەکو ھەلی وەستانت دەبێت لە شوێنێک
بەڵام گڵۆپەکانی تر پێویستیان بە پشکنینە لە زووترین کات. سەیرکردنی نامیلکەی دروستکەری کۆمپانیاکان بکە و بیانخوێنەوە و بۆ ئەوەی بتوانی مانای گلۆپی ئاگادارکردنەوەی ھەڵکراو بدۆزیتەوە لەناو داشبۆردەکەت و خۆت شارەزا بکەیت لەگەڵ ھەڵکردنی گلۆپە مەترسیدارەکان بۆ ئەوەی بزانیت کامەی پێویستی بە لادانی لەناکاوی سەرشۆستەیە لەکاتی لێخورین
ئەگەر ئەم ئاگادارکردنەوانەی خوارەوە لەنێو داشبۆردەکەت بەدیارکەون، ڕێنوێنی دەکرێیت بوەستیت و بەدوای ھاوکاری بگەڕێیت لە دوکانی خزمەتگوزاری نێوخۆی:
گڵۆپی بزوێنەر – گلۆپی سیستەمی برێیک – گلۆپی دابەزینی ھەوای تایە – گڵۆپی ئێرباگ – گڵۆپی پەستانی ڕۆن – گڵۆپی ساردکەرەوە

٥- خۆکێشان بە چاڵ و کەند و کۆسپ:
ڕاپۆرتەکان وادەردەخەن کەوا سێیەکی تەواوی ئۆتۆمۆبیلە تێکشکاوەکان بەھۆی ئەنجامی خۆپیادانی چاڵ و کۆسپە، بۆیە دەبێت ئەم چاڵانە لەسەر ڕیگایەکان لاببرێن و خۆتیان لێ بەدووربگریت. ئەم بەرکەوتنەش دەبێتە ھۆی چەمانەوە و قوپاوی ویلەکان پێکھاتەی تایەکان تێکدەدات و تێکدەشکێنێت.
ھەروەھا ھاوسەنگی لێخوڕین و ویلەکان لەناودەبات. لەبەرئەوەی ھەندێ لەچاڵەکان زۆر گەورە و رەقن لەکاتی بەرکەوتن، بەتایبەت لە کاتی تەڕی یاخود لەکاتی شەودا بەڵام لەھەر شوێنێ گونجاوبێت پێویستە خۆمانی لێبپارێزین.
بۆیە خۆپێداکێشان بەناو چاڵ و کۆسپەکان بەخێرایی دەبێتە ھۆی تێکچونی بەشی پێشەوە و دواوە و بەشی ژێرەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە گرنگترین شت تێکچونی سیستەمی ئەگزۆزی ئۆتۆمۆبێلەکەیە.

چۆن گورچیلەکانت خاوێن دەکەیتەوە   |  یەکێک لە نەخۆشییەکانی ئێستای خەڵک ژانی گورچیلەیە و خەڵک بۆ چارەسەری پەنا دەبەنە بەر...
08/02/2025

چۆن گورچیلەکانت خاوێن دەکەیتەوە |

یەکێک لە نەخۆشییەکانی ئێستای خەڵک ژانی گورچیلەیە و خەڵک بۆ چارەسەری پەنا دەبەنە بەر دەرمانی پزیشکی ، ئەمەش کارێکی باشە ، بەڵام رێگەیەکی سروشتی ھەیە کە یارمەتیدەرە بۆ خاوێنکردنەوەی گورچیلەکانت و یارمەتیت دەدات تەندروستیت باش بێت .
رێگەکەش ئاسانە و خەرجییەکی زۆری ناوێت و دەتواندرێت لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت .
١.دەسکێک مەعدەنووس بکڕە و بە باشی بیشۆِوە
٢. خاوێنی بکەوە و ئینجاو ووردی بکە و بیخە ناو مەنجەڵێک ئاو .
٣. مەنجەڵەکە لەسەر ئاگر دابنێ بۆ ماوەی ١٠ خولەک ، ئینجا لێی گەڕێ تا سارد دەبێتەوە .
٤. ئینجا لە ناو دوڵکەیەکی بکە و بیخە ناو ساردکەرەوە (سەلاجە).
٥. رۆژانە دەتوانی لەسەر خورێنی یەک کوپ لەم ئاوە بخۆیتەوە .
ئینجا دوای چەند رۆژێک کاریگەرییە باشەکانی ئەم گیراوەیت بۆ دەردەکەوێت لە خاوێنکردنەوەی گورچیلەکانت .
بەپێی توێژینەوەکان باشترین خاوێنکەرەوە بۆ گورچیلەکان مەعدەنووسە

چۆن وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی بکەین؟  بەرزرکردنەوەی قورسایی سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی پاڵەپەس...
08/02/2025

چۆن وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی بکەین؟

بەرزرکردنەوەی قورسایی سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی پاڵەپەستۆی بەرز لە ناو لەشی مرۆڤ ، چونکە وا دەکات خوێن بە شێوەیەکی باشتر جوولەی خۆی بکات و ھەروەھا بەرزکردنەوەی قورسایی دەبێتە ھۆی توانەوەی شەکر لەناو لەش و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی چەوری و پتەوبوونی ماسولکەکان و چەندین سوودی دیکەشی ھەیە، لەگەڵ ئەوەش ھەندێک جار گەر بە شێوەیەکی رێک وپێک ئەنجام نەدرێت ئەوا زیانی دەبێت لەوانەش :
• ھەندێک کەس قورسایی زیاتر لە توانای خۆیان بەرز دەکەنەوە ئەمەش تووشی پێکانیان دەکات لەبەر ئەمە واباشترە بە کێشی کەم کەم دەست پێبکەن بۆ ئەوەی ماسولکەکان بە قۆناغ گەشە بکەن .
• کاتێک یاریزانەکە دەگاتە ئاستێکی بەرزتر پێویستی بە سەرپەرشتیاری تایبەت دەبێت ، چونکە دەبێت کێشی قورس بەرزبکاتەوە و ھەندێک جار گەر بەتەنیا بێت لەوانەیە کێشەکە بەسەری دا بەربێتەوە و تووشی پێکانی قورسی بکات.
•ئەنجامدانی راھێنانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە تەمەنی ھەرزەکاری و پێش گەشەکردنی سروشتی لەش ، دەبێتە ھۆی تێکچوونی گەشەی سروشتی لەبەر ئەمە پێویستە تا تەمەنی ١٧ ساڵی ھەرزەکاران لەم جۆرە وەرزشە بەدووربن.
• ھەندێک جار بەرزکردنەوەی قورسایی دەبێتە ھۆی گرژبوونی ماسولکەکان و بەربوونەوەی قورساییەکە ئەمەش زیانێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە .
• بەشێک لە یاریزانەکان لەناکاو کێشێکی زۆر بەرز دەکەنەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی پچڕانی ماسولکەکان .

زیانە مەترسیدارەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان  یەکک لە گرفتەکانی زۆربەی خەڵکی ئێستا ئەوەیە منداڵەکانیان زۆربەیان مۆبایل بەک...
07/02/2025

زیانە مەترسیدارەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان

یەکک لە گرفتەکانی زۆربەی خەڵکی ئێستا ئەوەیە منداڵەکانیان زۆربەیان مۆبایل بەکار دەھێنن و لە ھەندێک خێزان لەدەست دەرچووە و ھەندێک دایک و باوک بۆ ھێورکردنەوەی منداڵەکانیان مۆبایلیان دەدەنە دەست ،ئەمەش گەورەترین مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات .
لەم بابەتە بە کورتی گرنگترین زیانەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان دەخەینە روو .
1.زیانە مەودا درێژەکان :
ئەو تیشکەی لەشاشەی مۆبایلەکان دەردەچێت زیانێکی زۆری بۆ سەر منداڵەکان ھەیە ن لە گرنگترین زیانەکانیش زانایان دەڵێن لەمەودای دوور ئەم تیشکانە دەبنە ھۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە .
2.زیان گەیاندن بە چاوەکان :
ئەو رووناکیەی کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دەردەچێت ، چاوەکان ماندوو دەکات و وا دەکات پاڵەپەستۆیەکی زیاتر بکەوێتەوە و ئەمەش زووتر پیری دەکات , لەھەندێک باردا ئەم زیانانە تەشەنە دەکات بۆ لەدەستدانی بینایی چاوەکان .
بۆ پاراستنی چاوی منداڵەکەت دەتوانی یاسای (سێ بیست ) بەکاربھێنە . ئەم یاسایەش دەڵێت دەکرێت لەنێوان ھەر بیست خولەکێک یاریکردن بە مۆبایل پێویستە بۆ ماوەی بیست چرکە چاوی لە ئامێرەکە دووربخاتەوە .
3. دروست بوونی کێشە لە ئێسکەکانی :
پێشتر مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی تا تەمەنی ھەڵنەکشابا کێشەی ئێسکەکانی بۆ دروست نەدەبوو ، ئەمەش بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی و سست بوونی دەمارەکانی دەبوو ، بەڵام لە ئێستا بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایل لەوانەیە منداڵان لە تەمەنێکی زوو تووشی ئەو کێشەیە ببن ، چونکە بەکارھێنانی ئەو ئامێرانە پاڵەپەستۆی سەر دەمارەکان زیاتر دەکات و کێشەی زیاتر بۆ بڕبڕەی پشت زیاد دەکات ، لەبەر ئەمە پێویستە دایکان و باوکان زۆر بە وریایی مامەڵە بکەن و وا بکەن منداڵەکانیان بە شێوەیەکی رێک و پێک و بۆ کاتێکی دیاریکراو ئەم ئامێرانە بەکار بھێنن .
4. دروستبوونی کێشە لە کەسایەتی منداڵەکە :
منداڵان و ھەرزەکاران بە بێ بەکارھێنانی مۆبایلیش ھەندێک کێشەیان ھەیە ، بەڵام لەگەڵ بەکارھێنانی ئامێرە زیرەکەکان ئەم کێشانە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە کەسایەتیان ، چونکە زۆر بەکارھێنانی ئەم ئامێرانە وا دەکات لە ژیانی واقیعی و تێکەڵاوی دووربکەونەوە و زیاتر گۆشەگیر دەبن لەماڵەوە .
بەپێی دوایین توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی زۆر ئامێرە زیرەکەکان بەکار دەھێنن زیاتر تووشی خەمۆکی و دڵتوندی دەبن و ھەندێک جار کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە و پەنا دەبنە بەر خۆ کوشتن ، ئەمەش زۆر مەترسیدارە

كۆمەڵە سودێكی مۆبایلی زیرەك  |لەگەڵ ئەوەی رۆژانە باس لە زیانەکانی مۆبایل و بەکارھێنانی دەکرێت ، بەڵام لە بنەڕەتدا مۆبایی...
07/02/2025

كۆمەڵە سودێكی مۆبایلی زیرەك |

لەگەڵ ئەوەی رۆژانە باس لە زیانەکانی مۆبایل و بەکارھێنانی دەکرێت ، بەڵام لە بنەڕەتدا مۆباییل سوودی یەکجاری زۆری ھەیە ئەمەش لەسەر ئەو کەسە دەوەستێت کە بەکاری دەھێنێت .
گرنگترین سوودەکانی مۆبایلیش بریتین لە :
١.دیاریکردنی شوێنی جوگرانی (GPS)
زۆرینەی مۆبایلەکانی سیستەمی دیاریکردنی شوێنی جوگرافی تێدایە و ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆرباشە بۆ ھەموو خەڵکی لە سەرتاسەری جیھان ، بەھۆی کاری گەشتیاران زۆر ئاسان بووە کاتێک سەردانی وڵاتیک دەکەن ، یاخود لەناو وڵاتێک بۆ دۆزینەوەی شوێنێک کە پێشتر نەتزانیووە لە کوێیە .
ئەم سیستەمە وا دەکات کە شوفێر یا کەسی پیادە بە ئاسانی بگاتە شوێنی مەبەست بێ ئەوەی ئەزیەتی ئەوە بکێشێت لە خەڵک بپرسێت یا ناچار بێت نەخشەی کاغەز بەکار بھێنێت.
٢.پاراستنی تایبەتمەندی :
زۆرینەی مۆبایلەکان سیستەمی پاسۆردی تێدایە ئەمەش وا دەکات ئەو کەسەی مۆبایلی ھەیە بە ئاسانی پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانی خۆی بکات و کەس نەتوانێت بە بێ پرسی ئەو مۆبایلەکەی بەکار بھێنێت.
٣. کاتێکی خۆشت پێ دەبەخشێت:
مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا ئەوەی چەندین بەرنامەی سەرنج راکێش لە خۆ دەگرن وا دەکات زیاتر سوود لە مۆبایلەکە ببینی و کاتێکی خۆش بەسەر ببەی ، ئەمەش لەسەر بەکارھێنەر وەستاوە ، چونکە لەم دۆخەش نا بێت زێدەڕۆیی بکرێت لە بەکارھێنانی بەرنامەکان .
لەنێو مۆبایلە زیرەکەکان رێگەی ئەوەت پێدەدات زۆرترین گۆرانی و بەرھەمی دڵخوازی خۆت خەزن بکەیت و بۆ ھاوڕێکانتی بنێری و ھەروەھا ئەو یادگارییانە تۆمارت کردووە لە شوێنێک جیگەیان بکەیتەوە و یا ھاوبەشی بکەی لەگەڵ کەسانی نزیکی خۆت .
٤. پەیوەندییەکان ئاسان دەکات :
مۆبایلە زیرەکەکان وا دەکات بە ئاسانترین رێگە پەیوەندی بە کەسە ئازیزەکانت بکەیت ، ھەرچەندە ھەندێک خەڵک دەڵێن پەیوەندییەکانی لاواز کردووە ، بەڵام گەر لە گۆشە نیگایەکی دیکە سەیری بکەیت ، دەبینی لە ئێستادا رۆژانە دەتوانی پەیوەندی بە کەسانی نزیکی خۆت بکەیت لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ، ئەم کارەش پێشتر ئەستەمتر بوو .
ھەندێک سوودی دیکەی مۆبایل :
• دەکرێت مۆبایلەکەت وەک کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی لێبکەیت و زۆرترین کتێبی تێدا هەڵبگریت ، بەتایبەتی ئەوانەی لەکاتی دەست بەتاڵی ئارەزوو دەکەیت بیخوێنیتەوە .
• مۆبای یارمەتیت دەدات بە ئاسانی مانای وشەکان بدزۆیتەوە ، ئەمەش بە دابەزاندنی چەند فەرھەنگێکی جیاواز لە زمانە جیاوازەکانی جیھان .
• دەکرێت بۆ منداڵان سوودی لێ ببیندرێت ئەمەش لە رێگەی دابەزاندنی بەرنامەی بەسوود بۆیان .
• دەتوانی لە ئێستادا کاری بازاڕکردن لەرێگەی مۆبایلەکەت ئەنجام بدەیت

خۆت لە نائومێدی رزگار بکە  • باوەڕی تەواوت بە خودای گەورە ھەبێت . • ترست لە داھاتوو نەبێت ، بەرنامەی کاری خۆت ھەبێت بۆ ر...
06/02/2025

خۆت لە نائومێدی رزگار بکە

• باوەڕی تەواوت بە خودای گەورە ھەبێت .
• ترست لە داھاتوو نەبێت ، بەرنامەی کاری خۆت ھەبێت بۆ رووبەرووبوونەوەی بەڵام مەترسە .
• قەناعەتت بەوە ھەبێت کە خودای گەورە بەشی تۆی لەم ژیانە داناوە .
• ئارام بگرە بەتایبەتی لەکاتی کێشە و ناخۆشییەکان .
• تێکەڵی ئەو کەسانە بە کە بە ئەرێنی بیر دەکەنەوە و ھەڵسوکەوت دەکەن .
• ئەو کارانە ئەنجامبدە کە دڵت خۆش دەکات بۆ ئەوەی بۆشایی دەروونیت نەبێت و زۆر بیر نەکەیتەوە .
• بەردەوام ئەرێنیانە بیر بکەوە
• ھەموو کات بیر لە چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکانت بکەوە .
• سوود لە ئەزموونی خەڵکی دیکە وەربگرە .
• دووربکەوە لەو کار و کەسانەی کە پاڵەپەستۆی دەروونیت زیاد دەکەن و بێزارت دەکەن .

پێنج زانیاری سادە بۆ توێسووی دوڕۆژ  ١.ئایا دەزانی : کاتێک بانگ دەدرێت با زمانت تەنھا دوعا بخوێنێت و خەریکی قسەکردن مەبە ...
06/02/2025

پێنج زانیاری سادە بۆ توێسووی دوڕۆژ

١.ئایا دەزانی :
کاتێک بانگ دەدرێت با زمانت تەنھا دوعا بخوێنێت و خەریکی قسەکردن مەبە ، چونکە فریشتەکان ئەو کاتە داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە دوعا دەکەن .
٢. ئایا دەزانی :
گوناھەکانت لە کوێ دەبێت کاتێک نوێژ دەکەیت ؟
پێغەمبەرمان (ﺻﻠﻰ اﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ وﺳﻠﻢ) دەفەرمووێت (ان اﻟﻌﺒﺪ اذا ﻗﺎم ﻳﺼﻠﻲ اﺗﻰ ﺑﺬﻧﻮﺑﻪ ﻛﻠﻬﺎ ﻓﻮﺿﻌﺖ ﻋﻠﻰ راﺳﻪ وﻋﺎﺗﻘﻴﻪ ﻓﻜﻠﻤﺎ رﻛﻊ او ﺳﺠﺪ ﺗﺴﺎﻗﻄﺖ ﻋﻨﻪ) ، واتا کاتێک بەندەیەک نوێژ دەکات گوناھەکانی لەسەر سەری و شانەکانی دادەندرێت و ھەر کاتێک دەچێتە رکوع و وسجود ، گوناھەکانی دەکەونە خوارەوە .
ئەی ئەو کەسانەی پەلە دەکەن لە رکوع لە سجود پەلەی چیتانە ، ھەر نوێژەکەت بەکەڵکتان دێت لەبەر ئەمە ھەوڵبدە بە ئارامی نوێژەکانت بکەیت و لە رکوع و سجود بمێننەوە بۆ ئەوەی گوناھەکانت نەمێنێت .
٣. ئایا دەزانی :
ئافرەتێکی باوەڕداری چاک گیانی سپارد ، ھەر کاتێک سەردانی گۆڕەکەیان دەکرد ، ھەستیان بە بۆنێکی خۆشی گوڵ دەکرد ، خەڵکەکەش پرسیان دەبی ھۆکاری ئەم بۆن خۆشییە چی بێت .
پیاوەکەی گووتی : خێزانەکەم ھەموو شەوان پێش نووستن سوڕەتی (الملک) دەخوێند .
خۆشبەختی و بەختەوەری بۆ ئەو کەسەی کە ئەم سوڕەتە رۆژانە پێش نووستن دەخوێنێت چونکە لە سزای گۆڕ رزگاری دەکات .
٤. ئایا دەزانن :
دوای ھەر نوێژێک کە ئایەتی (الکرسی) دەخوێنی نێوانی تۆ و بەھەشت تەنھا مردن دەبێت .
٥. ئایا دەزانن :
دوای ھەر نوێژێک پەلە مەکە و بۆ ماوەیەک دانیشە ، چونکە فریشتەکان نزات بۆ دەکەن لە لای خودای گەورەی و میھرەبان.

ھۆکارەکانی رشانەوەی بەردەوام   |  دەکرێت بگوترێت کە رشانەوە حاڵەتێکی خۆ نەویستە لە مرۆڤ روودەدات کاتێک ئەو خواردن و خوار...
06/02/2025

ھۆکارەکانی رشانەوەی بەردەوام |

دەکرێت بگوترێت کە رشانەوە حاڵەتێکی خۆ نەویستە لە مرۆڤ روودەدات کاتێک ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە ناو گەدە ھەیە لەناکاو دەردێت و ھەرچەندە رشانەوە ئازاری جەستەیی نییە ، بەڵام ھەستێکی ناخۆش دروست دەکات و مرۆڤ بێ ھێز دەکات.
ھەرچەندە ھۆکارێکی زۆر ھەیە بۆ رشانەوە بەڵام ھەندێک مرۆڤ ساڵێ جارێک لەوانەیە تووشی ئەم حاڵەتە ببێت و ھەندێک کەس بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی ئەم حاڵەتە نابێت ، بەڵام ھەندێک کەس بەردەوام ئەو کێشەیان ھەیە ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند ھۆکارێک لەوانەش :
• پاڵەپەستۆی سۆزداری کە تووشی ھەندێک کەس دەبێت لە ھەندێک حاڵەتی دیاریکراو و ھەروەھا ترس و دڵە راوکێ بە تایبەتی لەلای پێگەیشتووان .
• تووشبوون بە لەرز و تا و ئاوسانی لووتەکان ، ھۆکارن بۆ رشانەوە .
• کەم خەوی و ماندووبوونی زۆر و ھەستیاری بەرامبەر ھەندێک شت و خواردن و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نزمبوونەوەی .
• خواردنەوەی مەی و خواردنی ھەندێک جۆری پەنیر .
• وەرگرتنی چارەسەری تیشکی و کیمیاویی بەتایبەتی بۆ ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان ھەیە .
• ئیفلیج بوونی گەدە ، ئەمەش ئەو حاڵەتەیە کە بەشێک لە ماسولکەکانی دیواری گەدە بە تەواوەتی کار ناکەن و کاری ھەرس بە باشی بەڕێوە ناچێت .
• گیرانی ریخۆلەکان .
• تووشبوون بە سەر ئێشەی نیوەیی (Migraime) .
• سەر سووڕان و ئاوسانی گوێچکە کان .
• ئاوسانی گەدە و ریخۆلەکان .
• لەکار کەوتنی جگەر .
• تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ، یا سست بوونی دڵ .
• زۆر چالاک بوونی رژێنی دەرەقی .
• گرژبوون قۆلۆن .
• خواردنی ھەندێک دەرمان وەک ئەسپرین و دژە ئاوسان.
• ئاوسانی پەنکریاس .
• ژەھراوی بوونی خۆراکی (تسمم) .

Address

Rajshahi Division

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KurdZon posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category