Gowar.media

Gowar.media سەکۆیێک بۆ کۆکردنـەوەی ڕوداو و کەسایەتیە مێژووییەکــان بە زمانی شیرینی کــوردی

08/11/2025

(ماری ئەنتوانێت) لە ساڵی ١٧٥٥ لـە نەمسا لەدایک بووە و لە تەمەنی (١٤) ساڵی لەگەڵ (شا لویس)ـی شازدەیەم هاوسەرگیری دەکات و دەبێتە شاژنی فەرەنسا، ماری شاژنێکی هەرزەکار و سەرەڕۆ بوو هەر لە تەمەنی زووەوە لە ژیانی ناو کۆشک و یاسا توندەکانی یاخیبوو، بەهۆی ئەو بێزاریەی توشی ببو لە کۆشک کاتەکانی بە فیڕۆ دەدا لە جل و بەرگ و دروست کردنی خشڵی گرانبەها و شانۆگەری و یاری قومار، کـە بەمکارەی پارەیێکی زۆری لە خەزێنەی وڵات بەفیڕۆ دا و لە ڕوی ئابوریەوە هێواش هێواش فەرەنسای بەرە و لاوازی برد، بەهۆی ئەوەی شا لویس خاوەنی کەسایەتیێکی لاواز بوو ماری لە پشتی پەردەوە حوکمی وڵاتی دەکرد و هەموو ئەو وەزیر و کاربەدەستانەی وەدەر دەنا کە ڕێگریان لە کارەکانی دەکرد.
هەژاری بەهەموو لایێکدا بڵاو بویەوە و هێواش هێواش بڵێسەی تورەی و ڕق لای خەڵک کڵپەی دەکرد و چەند جارێک لەلایان خەڵکەوە هێرش دەکرایە سەر سەرباز و زۆر جاریش شوێنی جیا جیا لە کۆشک، کاتێکیش هەواڵ دەدرێت بە ماری لەسەر خراپی گوزەرانی خەڵک لە وەڵامدا دەڵێت” ئەگەر هەژارن و نانیان دەست ناکەوێ، بـا کێک بخۆن” ئەوەش دەبێتە هۆی دروست بونی شۆرشی خەڵک لە فەرەنسا و یاخیبەنیان لە دەسەڵاتی پاشایەتی سەرەڕای ئەوەی ماری و لویسی هاوسەری لە کۆشک ڕادەکەن بەڵام لە کۆتایدا دەست بەسەر دەکرێن و لە سـاڵی (١٧٩٣) ماری دوای ئەوەی بە گالیسکەیێک بە شەقامەکان دەسورێندرێتەوە و خەڵک لەهەموو لایێکەوە خاشاک و زبڵی بەسەردا دەکەن و قژی دەبڕن دەبردرێتە سەر سەکۆیێک و سەری دەپەڕێنن.
لەدوای ماوەیێکیش کورەکەی (لویس)ـی حەڤدەیەم کۆچی دوایی داکات و بەو شێوەیە کۆتایی بە خوێنی شاهانەیی دێت لـە فەرەنسا.

02/11/2025

پاریس ئەو شارەی بەبێ تەقاندنی یـەک فیشەک لەهەمبەر نازیــەکان چۆکی دادا!!
لە ١٤ـی حوزەیرانی ١٩٤٠ خەڵکی پاریس بە گوتاف و دەنگە دەنگی لەشری نازیەکان بۆ ناو پاریس ڕۆژەکەیان دەستی پێکرد، ئەوەی سەیرە خەڵک گوێیان لە تەقاندنی یەک فیشەکیش نەبوو بۆ بەرگری کردن لە پاریس.

پاریس چۆن شــکا؟
دوای نزیکەی ٦ هەفتە لە شەڕێکی سەخت و دژوار لەنێوان فەڕەنسیـەکان و نازیەکان( ئەڵمانیەکان)، فەڕەنسا بەتەواوی لاواز بوو و هێزەکانی بەرگری تێک شکا و کشانەوەیان هەڵبژارد و پایتەختیان بەبێ هیچ بەرگریێک چۆڵکرد و جێ هێشت.

سەردانی هیتلەر بۆ پـاریس:
دوای ٢ ڕۆژ لە گرتنی فەڕەنسا لەلایان نازیەکان هیتلەر لە سەردانێکی کورت کە تەنها ٣ کاتژمێری خایان، چووە نێو دڵی پاریس و لەبەردەم تاوەری ئیڤڵ کە گەورەترین شوێنەوار و مۆرکی فەڕەنسیەکانە، چـەند وێنەیێکی یادگاری چرکاند.

داگیرکاری نازیەکان لە پاریس چەندی خایاند؟
نازیەکان تا مانگی ٨ـی ساڵی ١٩٤٤ توانیان پاریس لەژێر ڕکێفی خۆیاندا بهێڵنەوە و لەدوای ئەوە هێزی بەرگری فەڕەنسا بە یارمەتی هاوپەیمانان توانیان شارەکە لە نازیەکان وەربگرنـەوە و دوبارە بیخەنەوە ژێر رکێفی خۆیان.

پـاریس ڕزگاری بوو بەڵام تا ئەمڕۆش یەکە بە یەکەی شەقامەکانی ئەو شارە شاهێدی ئەو ڕووداوە بەئازارەی ١٤ـی حوزەیران دەدەن و فەڕەنسیەکان هیچ کات لەبیر ناکەن کە پاریس لە شاری خۆشەویستی و هونەر بە چەند چرکەیێک بەرگی تێکشکان و شکستی پۆشی.

31/10/2025

وەک ئەوەی داواتان کردبوو چیرۆکی ئەمڕۆمان (ئیلیزابێتی یەکەم)ـە

(ئیلیزابێتی یەکەم) ناسراو بە (شاژنی پاکیزە) لە ساڵی (١٥٣٣) لەدایک بووە و کچە تاقانەکەی ئان بۆڵێنە، دوای مردنی دایکی بە تەواوی لەلایان هێنری باوکی پەراوێز خرا و ژیانێکی ئاستەمی بەڕێکرد بەڵام چیرۆکەکە هەر ئەوەندە نیە.
لە ساڵی (١٥٥٣) هێنری گەیشتە کۆتایی رێگاکە و سەرەڕای ئەوەی (٦) جار ژیانی هاوسەری پێکهێنا، بە خەونی هەبوونی جێنشینێکی نێر سەری نایەوە و لەدوای ئەو کچە گەورەکەی (ماری یەکەم) ناسراو بە (ماری خوێناوی) دەسەڵاتی گرتە دەست و بووە یەکێک لە درندەترین پاشاکان لە مێژوی ئینگیلترا وهەموو ئەو کەسیانەی بە زیندووی دەسوتاند کە رەتیاندەکردەوە بگەرێنەوە سەر ئاینی کاسۆلیکی و لەو ماوەی کە حکەمرانی کرد کە (٦) ساڵبوو چەندینجار هەوڵی کوشتنی ئیلیزابێتی خوشکی داووە چونکە بە تاکە رکابەری خۆی دەیبینی.

ئیلیزابێت:

دوای مردنی ماری و لە ساڵی (١٥٥٨) ئیلیزابێت دەسەڵاتی گرتە دەست، لە سەرەتا ڕوبەڕوی ئاستەنگی و نەویستنی زۆر بویەوە بەهۆی ئەوەی خەڵک لە سەردەمی ماری بە تەواوەتی ترسابوون، ئیلیزابێت لەسەر دینی پرۆتستانتی بوو و هەوڵی چاکسازی تەواویدا لە دینی خەڵکی ئینگیلترا و لە کۆتایدا سەرکەوتوبوو لە سەقامگیرکردنی ئاسایشی وڵات و سەردەمی ئەو بە سەردەمی زێرین دادەنرێت لە مێژووی ئینگیلترا، لەماوەی (٤٥) سـاڵی حکومرانی ئیلیزابێت سوپایی دەریایی بەشێوەیێکی بەرچاو بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی و هونەر و شانۆ بایەخی زیاتری پێدرا و (ویلیام شکسپیر)ـیش بەرهەمی ئەو سەردەمەیە.

ئیلیزابێت لەماوەی ژیانیدا وەک هەر پاشایێکی پیاو دەچووە مەیدانی جەنگ و خۆی سەرپەرشتی سوپای دەکردوو و بریاریدا کە وەک تۆڵەیێک لە هێنری باوکی هیچکات هاوسەرگیری نەکات و هیچ نەوەیێک نەخاتەوە کە خوێنی تیۆدۆرەکان هەڵبگرێت و بە مردنی ئیلیزابێت لە ساڵی (١٦٠٣) کۆتایی بە خوێنی پاشایەتی خێزانی تیۆدۆرەکان هات.

‏ ⁩

27/10/2025

دیداری سەدام حوسێن و فیدیڵ کاسترۆ تەنها دیدارێک نەبوو بەڵکو بەیەکگەیشتنی دوو ڕۆڵی جیاواز و دوو ئایدۆلۆژیایی جیاواز بوو.
دیدارێک بوو لەنێوان دیکتاتۆرێک و شۆڕشگێڕێکی چاو نەترس.

دیدارەکە کەی ڕویدا؟
دیدارەکــە لە هاڤانە و لە ساڵی ١٩٧٩ بەڕێوەچوو، سەردانەکە یەکەم سەردانی فەرمی سەدام حوسێن بوو لە دوای دەست بەکاربوونی وەک سەڕۆکی عێراق، سەرەڕای هەبوونی دوو بیر و ئایدۆلۆژیایی جیاواز لە نێوانیان کە سەدام (بەعسی قەومی) و کاسترۆ( مارکسی) بوو بەڵام کاسترۆ بە ئەوپەڕی ڕێزەوە پێشوازی لە سەدام حوسێن کرد.

گرینگترین ئەو خاڵانەی لە نێوانیان تاوتوێ کرا:
- پشگیری کردنی فەلەستینیەکان و گروپە ئازادی خوازەکانیان، لە دژی ئیسرائیل و دەسەڵاتی ئەمریکیەکان، کە ئەمەش خاڵی هاوبەشبوو لە نێوان سەدام و کاسترۆ.
- دژی پەرەسەندن و پێدرێژی ئەمریکا لە ناوچەکە.
کۆبوونەوەکە بە شێوەیێکی ئاشتیانە بەڕێوەچوو لەلایان هەردوو لاوە و هەر دووکیان ویستیان گەورەیی خۆیان بسەلمێنن لە گۆڕەپانی سیاسی ئەو کاتە.

26/10/2025

⁨ (ئان بۆڵین) ئەو ئافرەتەی بووە هۆکار بۆ ئەوەی بەریتانیا لە دینی (کاسۆلیکی) جیا ببێتەوە.

ئان لە نێوان ساڵانی (١٥٠١ بۆ ١٥٠٧) لە نێو خێزانێکی خانەدان هاتۆتە دونیاوە، هەر لە منداڵیەوە بە تایبەت پەروەردە کراوە و فێری خوێندنەوە و نوسین کراوە و بە زیاتر لە زمانێک توانای قسەکردنی هەبووە.

ئان سەرەتا وەک کەنیزەی تایبەتی شاژن ( کاسرینی ئاراگۆنی) هاتە نێو کۆشکی بەریتانیا و هەر زوو بە شۆخ و شەنگی و زیرەکیەکەی دڵی پاشا (هێنری)ـی هەشتەمی بۆخۆی ڕاکێشا، بەڵام ئان لە ئافرەتانی دیکەی ناو کۆشک جیاواز بوو، ڕەتیکردەوە کە وەک کەنیزە یان دۆستی پاشا ژیانبکات و بڕوای بە پاشا هێنا کە هاوسەرگیری بکەن، ئەمەش دژی هەموو یاساکانی ئەو سەردەمەبوو کە کەنیسەی کاسۆلیکی ڕێگایی بە جیابونەوەی هاوسەران نەدەدا، ئەوەش هێنری ناچار کرد کە بەتەواوی بەریتانیا لە دینی کاسۆلیکی بگۆڕێت بۆ برۆتستانتی، لە کۆتاییدا و لە ساڵی (١٥٣٣) بە فەرمی هاوسەرگیریان کرد و ئان بووە شاژنی رەسمی ئینگلتەرا، لە هەمان ساڵدا ئان (ئیلیزابێت)ـی هێنا دونیاوە ( ئیلیزابێتی یەکەم).
ئان (٤)جار دووگیان بووە و تەنها ئیلیزابێت بە زیندووی لە دایک بوو ئەمەش بەتەواوی هێنری بێزارکرد چونکە بەردەوام پێی وابوو کە دەبێت تەنها کور شوێنی تەختەکەی بگرێتەوە و هێواش هێواش لە ئان سارد بوویەوە.
سەرەڕای ئەوەی ماوەی شاژنی ئان زۆر کورت بوو کە تەنها (٣) ساڵی خایاند بەڵام لەو ماوەیەدا ئان پاڵپشتی تەواوی نوسەران و روناکبیرانی ئەو کاتە بوو و شوێنپەنجەی لە زۆرێک لە کارەکانی ئەو سەردەمە دیارە.
لە کۆتایدا پلانگێری ناو کۆشک و شا هێنری سەرکەوتوو بون لە هەڵکەندنی چاڵێک بۆ ئان و هێنری بە مەبەستی دوبارە هاوسەرگیری کردنەوە ئانی تۆمەتبارکرد بە ناپاکی و لە دادگایێک کە تا ئەمڕۆش جێگایی گومانە ئان بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ (١٠٠) پیاو تۆمەتبار کرا و بریاری سەرپەراندنی بۆ دەرچوو، لە ١٩-٥-١٥٣٦ لە تاوەری لەندەن و لە بەردەم هەموو خەلک بووە یەکەم شاژن کە بەشێوەیێکی ئاشکرا و لەبەردەم خەلک سەری بپەڕێندرێ و بەو جۆرە کۆتایهات بە یەکێک لەو شاژنانەی کە تا ئەمرۆش زۆرترین مشتومر لەسەر ژیانیان و کاریگەریان لەسەر مێژووی کۆنی ئینگلترا هەیە.

- ئەگەر دەتەناوێت پۆستی دواتر لەسەر ژیان و سەردەمیپاشایەتی کچەکەی (ئیلیزابێتی یەکەم) بێت لە کۆمێنت بۆمان بنوسن🤍

‏ ⁩

24/10/2025

⁨ چی دەزانیت دەربارەی کۆتا شەو لە ژیانی شازادە دایانا؟

شازادە دایانا شاژنی دڵەکان و بەناوبانگترین ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و خاوەن زۆرترین وێنەی چرکێندراو لە مێژوو، دایانا دوای جیابوونەوەی لە شازادە چارلس کە شای ئێستای بەریتانیایە، بڕیاریدا کە سەر لە نوێ دەست بە دروستکردنی ژیانێکی نوێ بکات بەڵام ئایە ئەو خەونەی دایانا بەکوێ گەیشت؟

دایانە لە ٣١ـی ئابی ١٩٩٧ لەگەڵ دودی فایدی خۆشەویستی کە کوری ملیۆنێرێکی مسری بوو بەناوی محمد فاید، لە باریس و لە هۆتێلی ریتس پاریس نانی ئێوارەیان خوارد و هەر زوو هەواڵ گەیشتە دایانا کە ژمارەیێکی زۆر لە ( پاپارایزەکان) ڕۆژنامەنووس و وێنەگرەکان لە دەرەوە چاوەڕێی دەکەن، بەو مەبەستەش دایانا و دودی بە نزیکی کاتژمێر ١٢:٣٠ـی درەنگە شەو لە دەرگای پشتەوەی هۆتێلەکە دەڕۆنە دەرەوە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدیس S280 کە شۆفێرەکەیان هێنری بۆڵ لێی دەخوری، بەهۆی ئەوەی پاپارایزەکان لەدوایان بوون بەخێرایێکی زۆرسەیارەکە چوە نێو تونێڵی ئەڵما و شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە یەکێک لە بنمیچەکانی نێو تونێڵەکە.
دەست بەجێ دودی و شۆفێرەکە گیان لەدەست دەدەنو و دایاناش بە زیندویی دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی لا بیتی سالبیتری، بەڵام نزیکی کاتژمێر ٤ـی بەیانی مردنی دایانا ڕاگەیێندرا لە تەمەنی ٣٦ سـاڵی.

کاردانەوەی خەڵک دوای مردنی دایانا:
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی مردنی شاژنی دڵەکان خەڵکی
توشی شۆکێکی گەورەبوون و لەهەموو لایێک ڕا و بۆچونی جیاواز سەری هەڵدەدا و خەڵک هێرشیان دەکردە سەر خێزانی شاهانەی بەریتانیا و بە بکوژی دایانا تۆمەتباریان دەکردن( بەتایبەت کە دایانا ماوەیێک بەر لە مردنی ئاماژای بەوە کرد کە لەلایان خێزانی شاهانەی بەریتانیا هەڵی کوشتنی دەدرێت بە ڕێگای ڕوداوی ئۆتۆمبێل).
لە کۆتایدا سەرەرای ئەوەی دایانا تەواوی نازناوە شاهانەییەکانی لێ سەندرابوویەوە بەڵام خەڵک ئیلیزابێتی دووەمیان ناچار کرد کە بێتە سەر شاشەو بەیانەمەی شاهانە دەربکات و ماتەمینی ڕابگەیێنێت، هەر ئەوەش نا بەڵکو وەک هەر ئەندامێکی خێزانی شاهانە لە ڕێوڕەسمی شاهانە بەخاک بسپێردرێت، لە کاتی ناشتنی دایانا نزیکەی یەک ملیۆن خەڵک لە شەقامەکانی لەندەن کۆببونەوە بۆ بینینی تەرمی دایانا و نزیکەی ٢.٥ ملیۆن خەڵکیش لە ڕێگای کەناڵە ئاسمانیەکان سەیری ڕێ و ڕەسمەکەیان دەکرد، ئەمەش وایکرد دایانە ببێت بە خاوەن گەورەترین ڕێ و ڕەسمی ناشتن لە مێژوو.

بەڕای ئێوە مردنی دایانا پلان بۆ دارێژراو بوو یاخود تەنها
ڕوداوێک بوو ؟⁩

24/10/2025

⁨ چیڕۆکـی (٢٣) چەقۆیەکە و گــەورەترین خیانەت لـە مێژووی ڕۆمــا

سەرلەبەیانی (١٥)ـی ئازاری سـاڵی(٤٤)ـی پ.ز، یۆلیۆس قەیسـەر کـە ماوەیەکی کورت بوو لە زنجیرە جەنگێکی پر لە سەرکەوتن گەرابۆیەوە ڕۆمـا و ئەوروپایی خستبوە ژێر رکێفی خۆی بڕیاریدا بەشداری لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پیران بکات کـە هاوکاتبوو لـەگەڵ جەژنی ئایدلز، بێئاگا لـەوەی ئەم جەژنە وەک گەورەترین خیانەت دەچێتە نێو لاپەرەکانی مێژوو.

قەیسـەر خۆشەویستی خەڵک و دوژمنی سەرسەختی سیاسیەکانبوو، هەموو کات گەورەبوونی دەسەڵاتی قەیسەریان بە هەڕەشە دەبینی، لـەم ڕۆژە و لەنێو ئەنجەمەنی پیران لە بەردەم خوداوەند و پیاو ماقوڵان هەموو ئەوانەی قەیسەر بە دۆست و ئازیزی خۆی دەیانی بینی لە نێویاندا( مارکوس بروتس) کـە لە منداڵیەوە لەسەر دەستی خودی قـەیسەر پەروەردە کرابوو بە چەقۆ لە هەموو لایێکەوە هێرشیان کردە سەر قەیسەر و (٢٣) چەقۆیان لێدا سەیر لەوەبوو قەیسەر خۆی بەدەستەوە نەدا و هانایی بۆ بروتس برد بەڵام ئەو بە لێدانی چەقۆیێکی دیکە دڵی قەیسەری شکاندوو لێرە قەیسەر وتــە مێژوییەکەی دەڵێت کە” تــەنانەت تۆش بروتس”.
لێرەوە قـەیسەر بەبێ هیچ بەرگری کردنێک لەخۆی دەکەوێتە سەر زەوی و گیان دەسپێرێت، وەک بڵێی ئەو پیاوەی مەیدانی جەنگ نەیهەژانت ئازیزانی چۆکیان پێدادا.
ئەو ڕۆژە تەنها مردنی قەیسەر نەبوو بەڵکو دەست پێکبوو بۆ گەورەترین گەردەلولی سیاسی لە مێژووی ڕۆمـا.

⁩

Address

Erbil
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gowar.media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category